AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٣ ١٢:١٦

بۆ پاراستنی ئاسایشی خەڵک؛

ئایەتوڵا خامنەیی سپاسی بەسیجییەکانی سوپای تارانی کرد

ئایەتوڵا خامنەیی سپاسی بەسیجییەکانی سوپای تارانی کرد

فەرماندەی باڵای هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سپاسی بەسیجییەکانی سوپای تارانی پێتەختی کرد بە بۆنەی پاراستنی ئاسایشی خەڵک.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوپا رایگەیاند کە ئایەتوڵا خامنەیی سپاسی هێزەکانی بەسیجی کردووە.

رۆژی بیست ودوومی مێهر بوو کە سەرلەشکەری پاسدار حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە کۆبوونەوەی پاسداران و بەسیجییەکانی بەشدار بوو لە بەرەنگاریی ئاژاوەچییەکان لە حسێنییەی حەزرەتی فاتمەی زەهرا لە تاران رایگەیاند کە ئێمە ۴۳ ساڵە توانیومانە هەموو شەیاتینی عالەم ببەزێنین.

دوای ئەم کۆبوونەوە سەردار سەلامی دەچێتە دیداری رێبەری باڵای ئێران و پێیان دەڵێت : خەیاڵتان ئاسوودە بێت ئەنساری ئێوە بە دڵنیایی و خۆراگر وەستاون و بە شانازییەوە بەرگری لە شۆڕش دەکەن و سڵاویان ناردووەتە خزمەتتان و دوعای خەیریان بۆتان کردووە.

سەردار سەلامی رایگەیاند کە رێبەری وتوویەتی: علیکم و علیهم السلام؛ سڵاوم بە هەموویان بگەینن. سپاسیان دەکەم ان شاللە سەرکەوتوو بن . منیش بۆ سەرکەوتنیان دوعام کردووە.

News ID 43909

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha